٢٢ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١١:٣٦
هەڵکردنی ئاڵای پەکەکە لە کەرکووک پیلانی ئەردۆغانە

پەرلەمانتاری سەر بە هاوپەیمانی سائیرۆن سەبارەت بە گۆرانکارییەکانی ناوچەکە هەڵوێستی گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە مەعلوومە، ڕیاز مەسعوودی نوێنەری سەر بە هاوپەیمانی سائیرۆن سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە هەڵوێستی گرت.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەڵکردنی ئاڵای پەکەکە لە پارێزگای کەرکووک، وتی: هەڵکردنی ئاڵای پەکەکە لە کەرکووک، هەڵوێستێکی زۆر مەترسیدارە کە ئەبێ سەرەنجی پێ بدرێت و دەوڵەوتی ناوەندی ئەبێ بڕیاری ڕووخێنەر و پتەو لە ئەو بوارەدا بدات.

ئەو نوێنەرەی سەر بە ڕەتوی سەدر، وتی: ئەو کارە پێشێل کرانی سەروەری نەتەوەیی عێراق و بەشێک لە پیلانی ئەردۆغان لە ناوچەکە شوێنی دەگرێت بۆ دەستێوەردان لە کاروباری عێراق، بەتایبەتی کەرکووک کە هەر لەلایەن تورکیاوە سەرەنجی تایبەتی پێ دراوە.

مەسعوودی زیادی کرد: هەموو بەڵگەکان بێژەری ئەوەیە کە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە سەروبەندی گۆڕانکارییەکی گەورەیە و عێراق بازنەیەکی لاواز لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە بە هۆی کێشەی سیاسی ناوخۆیی قووڵی نێوان ناوەند و هەرێمی کوردستان و هەروەها لاواز بوونی ئیمکاناتی دارایی و چەکە.